ناونیشانی پەرتووک: ئەبوبەکر ئەفەندی خۆشناو (1814-1880) زانای کورد لە باشووری ئەفەریقا
ناوی نووسەر: #سوداد ڕەسوڵ#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەبوبەکر ئەفەندی خۆشناو، ئەستێرەیەکی پرشنگداری ئاسمانی زانایانی کورد و جیهانی ئیسلامە، یەکێکە لەو زانا کوردانە کە لە تاراوگە، لە باشووری ئەفەریقا تیشک و ڕووناکی زانستەکەی بە جیهاندا بڵاو بووەتەوە. لە گوندی سیساوە لە دایک بووە و بە عەشیرەت خۆشناوە. سەدە و نیوێک زیاترە، خۆی و بنەماڵەکەی، زێدی خۆیان لە گوندی سیساوە بەجێ هێشتووە و ڕوویان لە ئەرزەڕۆم کردووە. بەهۆی شارەزای قووڵی لە زانستە ئیسلامییەکان، لە ساڵی 1862 لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە دەنێردرێ بۆ کەیپ تاون، بۆ ئەوەی ڕێنمایی دینی بە موسڵمانەکانی ئەوێ بدات و کێشەکانیان چارەسەر بکات؛ بۆ ماوەی حەڤدە ساڵ لەوێ ژیانی بە سەر بردووە و ڕۆڵێکی گەورەی دینی و پەروەردەیی گێڕاوە، هەر لەوێش لە ساڵی 1880 کۆچی یەکجاری کردووە و بە خاک سپێردراوە. ئەم زانا کوردە، مێژووەکەی لای کورد نەناسراو بووە و هیچ نووسەر و توێژەرێکی کورد باسیان نەکردووە، ئەمە لەکاتێکدا لە باشووری ئەفەریقا لەنێو موسڵمانان، کەسایەتییەکی گرنگی دینی و ناوبانگێکی زۆری هەیە، چەندین پەرتووک لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی نووسراون. لەم پەرتووکەدا ژیان و بەرهەم و چالاکییەکانی و ڕۆڵی هزری و پەروەردەیی بە زانستی تیشکی خراوەتە سەر و شرۆڤە کراوە.[1]
Not: Bu kitabın PDF dosyası mevcut değildir, lütfen Kurdipedia'ya bu dosyayı edinmesi için yardım edin! Kitap Gönderin Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 156 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!