نە مارمان ما نە ماین، با دەست کەینە کەر گاین
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نە مارمان ما نە ماین، با دەست کەینە کەر گاین)، لە سنووری دەشتەکییەکانی هەولێر، ماڵ بە مار گۆدەکرێت، ئەوەی ماڵی هەبێت و مایینیشی هەبێت واتە دەوڵەمەندە و کاروکاسبیی هەیە، ئەگەر ئەوانەی نەما هەژار دەکەوێت و هیچ کارێکی نابێت هەر خەریکی کەر گایین دەبێت، واتە هیچ کارێکی بۆ نەماوەتەوە کەر گایین نەبێت، لە کوردەواریش ئەوانەی قسەیان لێ وەرناگیرا بەتەوسەوە پێیان دەوتن: کەر گێیە.[1]
گەنجانیش لەناو خۆیاندا بۆ گاڵتە و پێکەنین دەیانوت: (نە کەر ماوە، نە مایین؛ دەستکەن بە دیسکۆ گایین). دیسکۆ مەبەستیان لە کوڕ و کچی گەنجی شیکپۆشی مانتۆڵ لە پێ بوو.
دیسکۆ: جۆرە موسیکێکە، وە بە شوێنی سەماش دەوترێت.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 130 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!