هەیە پیاوە و هەیە میاوه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (هەیە پیاوە و هەیە میاوه)، پیاو کۆمەڵێک خاسییەت و ئەدگاری بەرز و خاوەن ڕەوشتی جوانە وەکوو بەدەنگەوەهاتن و دەستگرۆیی و دەستبار و زەیی و سەخاوەت و قوربانیدان و بەهەڵوێست و پەیمانە و...تاد، خەڵکیش هەیە دەروون نزم و سپڵە و بێ ئەمەک و پێ نەزانە و کەڵکی ئەوەی نییە بۆ هیچ شتێک ڕووی لێ بنێیت، بۆیە کوردەواری وتویەتی: هەیە پیاوە و هەیە میاوە. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 123 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!