دڵی تەنگم لە هەورێکی نەزۆک دەچێ
گەرووی خۆری شادی گرتووە بەسەریدا دەگرمێنێ
هەورێکی قیلینە بەڵام دەنکێکی بارانە پێ نێ
لە ئاسمانی دەشتی دەروونی مندا
تێکەڵ بوون گەردەلوول و بروسک و با
بە ڕێژنەیەک هەور و هەڵای دڵ دەتارێ
بەڵام شانسی خۆم نابارێ[1]
هۆنەر: #ناسر ئاغابرا-ژاکاو#
پەرتووکی: #کەژاوەی دڵ#
#1997-02-26#
#مەهاباد#