پێکەنین و بزەی شادی
ماوەیەکە لەسەر لێوی وشەکانی من تۆراوە
فریشتەکەم دڵسووتاوە
هێشتا کۆستی شیعری پێشووی سەر بڕاوی لە بیرماوە...
کە ئەو شیعرەیان سەر بڕیم
فریشتەکەم پڕ بە دڵم زریکاندی
پڕ بە ناخم خەمی بۆ خوارد
ئای کە چەندە گوڵی بۆ سەر مەزاری نارد
فریشتەکەم هێشتا بەرگی ڕەش ئەپۆشێ
هێشتا ڕوومەت هەڵناگرێ
هەرچی ئەکا
شیعری تری بۆ ناوترێ. [1]
هۆنەر: #ژیلا حسێنی#
پەرتووکی: #گەشەی ئەوین#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 48 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!