دیوار خوار بوو بەبنیدا مەڕۆ
دیواری خانوو و حەوشە و بەرە ئەگەر خوار بوو ئەگەری ڕمان و ڕووخانی زۆرە و دەبێت مرۆڤ خۆی لێ بپارێزێت و دوور بکەوێتەوە و بە تەنیشت و ژێریدا نەڕوات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ ڕیش سپی و سەرۆک خێڵ و براگەورەی خراپ کە نابێت بکرێنە ڕابەر چونکە مەترسیدار و زیانبەخشن بۆیە دەوترێت: دیوار خوار بوو بە بنیدا مەڕۆ. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 113 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!