نە گاوانی گوندی، نە مجێوری مزگەوتی
گاوانی گوندی ئەو کەسەیە کە کاری لەوەڕاندنی گاڕانی گوندە لە هەرد و کێوان، بەرانبەر لەوەڕاندنی هەر مانگایەک ئێواران کە گەڕاوەتەوە گوندی نانێکی لە خاوەنەکەی وەرگرتووە، چێڵ و مانگای هەموو خەڵکی ئەگەر شیری کەمی بکردبووایە یان لەڕ و لاواز دەربکەوتنایە ئەوا لۆمە و گازاندە و سەرکۆنەی گاوانەکە دەکرا، مجێوریش خزمەتکاری مزگەوتە، ئەگەر هەر کێشەیەک لە مزگەوتەکە هەبێت هەتاوەکوو ئەگەر بۆنی سۆپای داریش بهاتبووایە #مجێور# خەتابار دەکرا، بۆیە کوردەواری وتویەتی: نەگاوانی گوندی، نە مجێوری مزگەوتی.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 51 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!