بەبێ دەسنوێژی حەرامە و گوناﮪ
نوێژ و تەوافی ماڵی «بيت اللّه»
لەگەڵ هەڵگرتن یا خۆ دەس لێدان
لە پەڕە یا بەرگ یا بەرگی قورئان
هەرچیش نووسرابێ بۆ دەرسی قورئان
وەکوو سەبوورەی دەرسی مناڵان
زیاد لەمانەیش لەسەر لەش پیسان
مەنعە خۆندنەوەی بە قەسدی قورئان
نەک قەسدی دوعا یا وەعز و ئەزکار
یا بۆ تەسخیری وڵاخ بۆ سوار
هەروا حەرامە مانەوەی مزگەوت
هەم ڕابوردنی حائیز بە ڕێکەوت
ئەگەر بترسێ بە خوێنی جاری
مزگەوت پیس بکا بە ڕێبواری[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#