وەختی نوێژی سوبح سفیدەی سەحەر
تا هەتاو کەوتن بە شەرعی ئەنوەر
وەختی نیوەڕۆ کاتێ ڕۆژ لادا
لە ناوەڕاستی ئاسمانی والا
هەتا سێبەری هەر شتێ ئەگا
بە قەد خۆی بێجگە «ظِلّ»ی ئیستیوا
شەش پێ و چوار و دوو، سێ مانگەی بەهار
عەکسی بۆ هاوین هەیە بە قەرار
هەشتە و یازدەیە و دوازدە بۆ پاییز
عەکسی بۆ زستان ئەی برای عەزیز
لەپاش ئەم وەختە زەمانی عەسرە
تا دەرئەکەوێ ڕەشی لەو قوترە
ئینجا مەغریبە، عیشایش وەختی دێ
کاتێ شەفەقی ئەحمەر غائیب بێ
لە غرووبەوە تا دەریێ هەتاو
ماوەی بە سەعات ڕابگرە تەواو
لە نیوەی ئەوا لەسەر دەستەوە
وەختی نیوەڕۆت بێتە دەستەوە
چی ویست بۆ دوانزە نیوەی ڕابگرە
ئەو کاتە عەسرە، بەهانە مەگرە[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#