بارگیری خەرکی شوڕی چەمی
لە سنووری #هەولێر#ێ خەڵک بە خەرک گۆ دەکەن، بارگیر: ئەسپی ناڕەسەنە بۆ بار گواستنەوە بەکاردەهێنرێت، شوڕ: شووڵ و توولەدار، لکە درەختی باریک، لقی باریکی بڕاوی دەوەنە، چەم: چۆمە، سەروچاوی ئاوە، ئاو لە هەر شوێنێک هەبێت لێرەوار و دارستان و چەمێکی قەڕەباڵغ درووست دەکات، بارگیری خەڵک و توولەداری چەم کە خۆت خاوەنی نەبیت و هەموو کاتێک بەردەست نابن و بە تۆ چی؟! بۆیە کوردەواری لە سنووری هەولێر بۆ شتێک کە خۆت خاوەنی نەبیت وتویەتی: بارگیری خەرکی، شوڕی چەمی. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 5 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!