هەوارەکەت بۆگە بووە
هەوار، ئەو شوێنەی کە ڕەوەندەکان لە کوێستان و گەرمیان دەواری لێ هەڵدەدەن ئینجا چ هاوینەهەوار بێت یان زستانەوار بێت، لە بەهاراندا کە خێڵ بەرەو ژوورە بۆ ناوچە کوێستانییەکان دەڕۆن بە مەبەستی دابینکردنی گژوگیا و مێرگ بۆ ئاژەڵەکانیان، ئەو وارەی ڕەشماڵی لێ هەڵدەدەن و مەڕوماڵاتەکانیانی لێ دەلەوەڕێنن پێی دەوترێت: هەوار، بۆگە: گژوگیا بۆنی گەنی بوون وەربگرێت و ئاژەڵ بەهۆی ئەو بۆنەوە نەیخوات پێی دەوترێت: بۆگە.
لە ماوەی وەرزی بەهاردا کە گژوگیا و لەوەڕ سەوزە و تەڕە و ئاودارە، ئەگەر مێگەلەمەڕ لەناویدا بمێنێتەوە و بخەون و بمیزن و قشپڵ و سلی خۆیانی تێبکەن، ئەوا لەوەڕەکە (بۆگە) دەبێت و چیتر مەڕ نایخوات چونکە بۆنی تێدا دەگەڕێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک تەواو لە کارێک سوودمەند بوو و دەستکەوتی باشی لێ دەستکەوت و دواتر دەست بکاتە گلەیی و گازاندە و بێزاری دەربڕێن ئەوا بەتەوسەوە پێی دەوترێت: بەڵێ (هەوارەکەت بۆگە بووە).[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 171 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!