بە هەویرە خێیەکی دەگەینەوە
وتراویشە: بەهەویرە خێیەک ناگەنەوە یەکتری، هاوشێوەی ئیدیۆمی # بە خوێی شیویش ناگەیەنەوە یەکتری# یان #بە خوێی چێشت ناگەین بەیەک#، هەویرەخێ: پێکهاتەیەکە لە ئارد و ئاو و خوێ، هیچ هەویرێک بێ خوێ درووست ناکرێت چونکە بەبێ خوێ هەویرەکە هەرزن هەرزن دەبێت و نابێتە نان، کەواتە هیچ هەویرێک بێ خوێ نابێت، هاوشێوەی خوێی چێشت بڕێکی کەم خوێ دەکرێتە ناو ئارد و ئاوەکەوە تەنیا بۆ ئەوەی تامی خوێیەکە بگرێت، بەو بڕە کەمە خوێیەی کە تێکەڵی ئارد و ئاوەکە دەکرێت هەویرەکە پێی دەوترێت: هەویرە خوێ، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بە بۆرە خزمێک دەوترێت کە کە لەلایەکەوە بگەنەوە بەیەک وەکوو ئەو قسەیەی کە لە شاری #کەرکووک# دەوترێت: نەنکم میمکی نەنکییەتی؟!، لە #هەولێر#ێش دەوترێت: بە هەویرە خێیەکی دەگەینەوە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 51 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!