لەسەر یاریگەی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی دووەم ڕۆژ و کۆتا ڕۆژی یارییەکانی پاڵەوانێتی زانکۆکانی ئێراق بەڕێوەچوو تێیدا کیژە پاڵەوانەکەی پێشمەرگە، #کوردستان بەمۆ جەمال# وەک هەمیشە توانی چەندین ئەنجام بەدەست بهێنێت و لە یاری 100 مەتر بەربەست دا پلەی یەکەم و لە 200 مەتر سەربەست دووەم و لە پۆستەی 4 × 100 مەتری تیمیی پلەی یەکەمی مسۆگەر کرد.
لە پاش کۆتاهاتنی سەرجەم یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە کچانی زانکۆی سلێمانی توانی پلەی یەکەم لەنێو 15 یانەی ئێراق بەدەست بهێنێت و هەروەک یاریزانانی توانیان چەندین پلەی یەکەم بۆ زانکۆکەیان و شاری سلێمانی بەدەست یەکلابکەنەوە و لەنێویاندا، نەورۆز ئەحمەدی یاریزانی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی ژمارەی پێوانەیی لە یاری سێ بازدا شکاند.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 35 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!