گوڵ لەناو پەینا پەیا دەبێت
پەینی ئاژەڵی یان زبر، زبڵە، پاشماوەی سل و قشپڵ و ڕیخ و لاس و سەرگین و تەرس و قەرسەقوڵ و میزەڕۆی و ڕیقنە و چیقنە و...تاد، جوتیاران و وەرزێران و کشتیاران بەناو دەغلودان و دۆریخە و توتنەوانی و تەڕە و سەوزەی کێڵگەکانیدا ڕوودەکەن و زەوی بەپیت دەکات و بڕشتی بەرهەمەکان زیاتر دەکات، لەناو زبڵ و پەیندا جۆراوجۆر ڕووەک دەڕوێت یەک لەو ڕووەکانە گوڵە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و هاوشێوەی ئیدیۆمی لە فاسقان وەلی دەبێت و لە وەلیان فاسق دەبێت، لێرەش بەمانای ئەوە بەکارهاتووە پیاوی خراپ کوڕی باشی دەبێت بۆیە لە سنووری #پێنجوێن# وتراوە: گوڵ لەناو پەینا پەیدا دەبێت. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 18 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!