هەتا سارەکی کە هەزار سەر بێ کراو دەبێ
لە سنووری #هەولێر#ێ ساڵ دەبێتە سار و کڵاویش بە کراو گۆ دەکرێت، مرۆڤ وەکوو گیای بوهارێیە، زوو ژیان ئاوایی دەکات، لە کۆندا کڵاو لەسەرنان باوی بووە هەر کەسێک کڵاوی لەسەر نەبووایە پێی دەوترا: سەرڕووت ئەویش وەکوو جنێو وابووە، بۆیە هەموو گەنجان و پیاوان کڵاویان لەسەر ناوە، ئەگەر کەسێک لە مەیدانی جەنگ ملی بپەڕێنرایە ئەوا سەرەکەی بێ کڵاو دەمایەوە یان ئەگەر کەسێک بمردبووایە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ گەورەیی خودا و باڵادەستی و بەخشین و میهرەبانیی سەبارەت بە چۆنییەتی گوزەران و ژیان و بەسەرهاتی جۆراوجۆر، بۆ دڵدانەوەی یەکتری و خودا کەریمی کورد وتویەتی: هەتا سارەکی کە هەزار سەر بێ کراو دەبێ. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 11 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!