لە نەورۆزێ بەیانی گۆچانی فڕێدە ئێوارێ نایبینییەوه
ئەو ئیدیۆمە شارەزایی و لێزانی لادێ نشین و کشتیار و شوانکارە و جوتیاری کورد نیشان دەدات، ساردوسۆلی و شەختە و زوقم و خوناو و نزمی پلەکانی گەرما لە وەرزی زستان ناهێڵێت گژوگیا گەشە بکات، بەڵام لەگەڵ هاتنی یەکەم ڕۆژی بەهار و هەڵکردنی ئاگری نەورۆز پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و تەواو هەست بەو بەرزبوونەوەیە دەکرێت و گژوگیاش بەهۆی بارانی بەهارە و بەرزی پلەی گەرما هێندە خێرا گەشە دەکەن لەنێوان دانی-تاقی بەیانیان و ئێواران هەستی پێ دەکرێت لە #کۆیە# و دەوروبەری بۆ گوزارشت لەو حاڵەتە وتراوە: لە نەورۆزێ بەیانی گۆچانی فڕێدە ئێوارێ نایبینییەوە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 9 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!