وەردی بە کەستەک بەرخی بە پشتەک
شۆبڕینی زەویوزار بە جووتکردن و گاسن لێدانە دوای بارانی پەڵە و جارێکتریش لە وەرزی بەهاردا گاسنی دووەمی لێ بدرێت تاوەکوو بڕێکی باش شێ هەڵبگرێت و گیازیانبەخشەکان لەناوببرێت، زەوییەکە قوڕە بۆیە کەستەکی زۆر درووست دەبێت لە کاتی کێڵانی بەهارەدا، بۆیە دەبێتە وەردێکی بەکەستەک و بۆ ساڵی ئاییندە تۆ دەکرێت و دەکێڵرێت بەمەش بڕشتی دانەوێلەکە زیاد دەبێت بۆیە وتراوە شەڕ لە شۆ نەک لە تۆ.
بەرخ لە شەش مانگی یەکەمی تەمەنی خورییەکەی پێی دەوترێت: لوا بۆ زۆر شت درووستکردنی وەکوو کڵاو و لباد و...تاد بەکاردەهێنرێت، لە کاتی بڕینەوەدا بۆ ئەوەی گەرمای هاوین زیانی پێ نەگەیەنێت سەرپشتی دەهێڵێرێتەوە، لێرەدا پێی دەوترێت: بەرخی بەپشتەک، هەم بۆ قەسابی و بەرانی هەمیش بۆ کاوەڕە مێیی و زیادکردنی مێگەڵ و ڕان سوودبەخشە، بۆ نرخداری و پڕبایەخی وەرد و بەرخ کورد وتویەتی: وەردی بەکەستەک، بەرخی بە پشتەک.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 0 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!