-ئەنجومەنی پارێزگای #سلێمانی# لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ 18ی تەموزی 2017، پێشنیازی لامەرکەزی ئیداریی پەسەندکرد و بڕیارە دوای جارێکی دیکە داڕشتنەوەی، بۆ #ئەنجومەنی وەزیران# ڕەوانە دەکرێت.
-ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەی ژمارە 37ی بەڕێوەبردو تێیدا سەرباری بەخشینی فەرهاد تۆفیق، دەستبەکاربونی نوێنەری حزبی شیوعی لەشوێنەکەی، هاوکات پێشنیازی لامەرکەزی ئیداریشی پەسەندکرد.[1]
-لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە گوندی #بەلەوە#ی نێوان هەردوو شارەدێی #سەرقەڵا# و #زینانە#، ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا، کە خەڵکی شارۆچکەی #قانەقین#ن، بەناوەکانی (موزەفەر ئیبراهیم تاهیر لەدایکبووی 1957، نافیعە سەفەر سادق لەدایکبووی 1966).[2]
-کەوتنەوەی ئاگرێک لە شارۆچکەی #دوکان#، قائیمقامی قەزای دوکان لەبارەی کەوتنەوەی ئاگرێک لەنێوان دوکانی سەرو و خوارودا زانیاری نوێ ئاشکرادەکات و دەڵێت: تیمەکانی بەرگری شارستانی بەردەوامن لەکۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و لەئێستادا مەترسی گەورە نەماوە.
-#سەرکەوت ئەحمەد# وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند:دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 18ی تەمموز، لە شاری سلێمانی لە نزیک مزگەوتی سەیوانی دووەم، لە ئۆتۆمبیلێکەوە تەقە لەگەنجێک کراوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی: گەنجە کوژراوەکە لەو شەقامەدا خۆی لەناو ئۆتۆمبیلێکی جۆری(BMW)دابووە و لەلایەن کەسێکی دیکەوە لەناو ئۆتۆمبیلێکی دیکەوە تەقەی لێکراوە و تەقەکەرەکەش هەڵهاتووە.[3]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 8,153 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!