مەریوان سەفادین (لەدایکبووی 1972 لە ھەڵەبجە، کوردستان) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی ھەڵەبجەیە، کە بە ھەردوو زاری کوردیی ناوەندی و کوردیی باشووری گۆرانیی وتووە.
مەریوان سەفادین لە ساڵی 1972 لە گوندی عەبابەیلێ لە شاری ھەڵەبجە لەدایک بووە و ھەتا ساڵی 1988 و کاتی کیمیابارانەکەی ھەڵەبجە لەوێ ژیاوە؛ بە وتەی خۆی، برینداری کیمیابارانەکەشە، و بەھۆی کیمیابارانەکەوە ھەڵەبجەی بەرەو سلێمانی بەجێ ھێشتووە. ھەر بەھۆی کیمیابارانەکەوە نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات. لە ساڵی 1996 کوردستانی بەرەو ئەورووپا بەجێ ھێشت بەجۆرێک 2 ساڵ لە ئەڵمانیا و 10 ساڵ لە ئایسلەند ژیاوە. پاشان چووەتە سوید و زیاتر لە 10 ساڵە لەوێ دەژیت.
مەریوان لە ساڵی 1993 لەڕێگەی بەھجەت یەحیاوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و ھەر لەو ساڵە یەکەم گۆرانیی خۆی بەناوی ھەی باوە باوە لە بەرنامەی کەشکۆڵ لە کەناڵی گەلی کوردستان بڵاو کردووەتەوە. تا 1996 شەش بەرھەمی بەشێوەی تاک تۆمار کردووە. ھەروەھا مەریوان یەکێک بووە لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد، کە چەندین کۆنسێرتی لەگەڵ تیپەکە لە ھەردوو شاری ھەولێر و سلێمانی کردووە. مەریوان تەنیا دوو ئەلبومی بەناوەکانی دیە لە 2002 و جێژوان لە 2006 بڵاو کردووتەوە. ئەمە جگە لەوەی کە چەندین گۆرانییشی بە شێوەی تاک بڵاو کردووەتەوە. لە چەندین ئاھەنگ و بۆنە لەدەرەوەی کوردستان کۆنسێرتی کردووە. مەریوان دوو-سێ گۆرانیی ھەورامیشی وتووەتەوە کە شیعرەکان ھی مەولەوی بوون. لە ساڵی 2014 و بەرەبەری شەڕی پێشمەرگە و داعش مەقامێکی بۆ پێشمەرگە و کوردستان وت و بڵاو کردەوە، و لە 2017 گۆرانییەکی بە زاری کەڵھوڕی بەناوی بەو بەو بڵاو کردەوە. لە 2020 کەمال محەممەد لەگەڵ مەریوان ڤدیۆکلیپێکیان بەناوی ئافەرین بڵاو کردەوە.
ئەلبوومەکان:
-دیە (2002)
-جێژوان (2006)
تاکە گۆرانییەکان:
ئامۆزا گیان (کۆنسێرت)
بۆ کوردستان (مەقام، 2014)
چەشنی دەریا (کۆنسێرت)[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,965 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!