- سەرەتا ناوی گۆڤارێک بووە شەهید ئارام بڵاویکردووەتەوە، دواتر بووەبە ڕێکخراو.
- لەسەرەتای مانگی 11ی 1985دا سیان لە ڤقیادەییەکانی وەک #مەلا بەختیار#، شێخ عەلی و #پشکۆ نەجمەدین#، لەلایەن یەکێتی نیشتمانییەوە دەستگیرکراون.
دوای دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە، بەسەرۆکایەتیی #سالار عەزیز#، #عیماد ئەحمەد#، مامۆستا جەعفەر و ئاسۆ عەلی و ژمارەیەکی تر، بەردەوامییان بەئاڵای شۆڕش زێوێ و خواکورک و ناوچەی بادینان و دەوروبەری هەولێر داوە.
- لەساڵی 1989دا کەقیادیەکانی ئازادکران، لەشاری ڕەزاییەی ئێران چالاکییان ئەنجامداوە.
هەر لەساڵی 1989دا بەشێکی ئاڵای شۆڕش لەگەڵ زەحمەتکێشان یەکیانگرت.
- لەساڵی 1992دا لەکۆنفرانسێکدا لەسلێمانی ناوەکەی گۆڕاوە بۆ (کۆمەڵەی سۆسیالیستی کوردستان) و دواتر چووەتە ناو حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە.
- هەر لەساڵی 1993دا ژمارەیەکیان بەسەرۆکایەتیی مەلا بەختیار چوونەتەوە ناو یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 24,840 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!