سەرهەنگ موحسین لەدایکبووی 01-12- 1986، یاریزانێکی کوردە بۆ یاری تۆپی پێ لە هێڵی گۆڵپارێز، ئەو یاری بۆ یانەی #هەولێر# دەکات و لە ساڵی 2007 یاری بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێراق کردووە و خاوەن شەش یاری نێودەوڵەتییە. ساڵی 2010 دووبارە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئێراق کراوە بۆ دوو یاری دۆستانە بەرابەر هەڵبژاردەی سعودیا و کۆریای باشوور. سەرەتای ژیانی وەرزشی: - لە ساڵی 2001 بانگهێشتی لاوانی یانەی وەرزشی هەولێر کراوە، دوای سێ مانگ دەیگوازنەوە تیپی یەکەمی یانەکە کە بەژدارە لە خولی ئێراق. - لە ساڵی 2004 دوای ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانەی نێوان ئەستێرەکانی شاری هەولێر و هەڵبژاردەی لاوانی ئێراق، سەرهەنگ بانگهێشتی لاوانی ئێراق دەکات و بەهۆیەوە بەژداری جامی نیگاتا دەکات لە وڵاتی یابان و لە شاری ئۆساکای بۆ خوار تەمەن 18 ساڵی. پاشان بەژداری پاڵاوتنی جامی جهیانی لاوان دەکات لە وڵاتی مالیزیا. - لە ساڵی 2005 هەڵبژاردەی کوردستان دادەمەزرێ و دوو یاری دۆستانە هەڵبژاردەی کوردستان و هەڵبژاردەی ئێراق کۆ دەکاتەوە. دوای ماوەیەک دوو یاری تریش لە هەولێر و #سلێمانی# لەنێوان هەمان هەڵبژاردەی کوردستان و ئۆڵمپی ئێراق ئەنجام دەدرێ. - لە ساڵی 2007 پاش یاری یانەی وەرزشی مینا و هەولێر لە شاری بەسڕا بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئێراق دەکرێ. بەژداری غرب اسیا و جامی LG و چوار یاری دۆستانە دەکات. - دوای ئەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی ئێراق دەکرێ بۆ پاڵاوتنی ئۆڵمپیاتی پەکین. - لەوەرزی 2006 - 2017 هەولێر بەفەرمی دوای قۆناغی یەکەم لە خولی ئێراقی دەکشێتەوە و بەهۆیەوە سەرهەنگ بەشێوەیەکی کاتی ڕوو لە یانەی وەرزشی شوڕتە دەکات لە شاری بەغدا[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 9,680 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!