$ژیاننامە$
ڕۆژی #21-08-1895# لە شاری #ئەستەمبوڵ# لەدایک بووە و هەر لەوێ تا قۆناغی ئامادەیی خوێندووە. لە ئەنجامی شۆڕشەکەی #شێخ سەعیدی پیران# دا، بنەماڵەکەیان بە ناچاری ڕوویان کردۆتە شام و لە دوای ساڵی (1925) ەوە هاوڕێ لەگەڵ جەلادەت بەدرخانی برای دادەستیان داوەتە خەباتی نهێنی و ڕۆڵێکی گەورەیان بینی لە دامەزراندنی کۆمەڵەی (#خۆییبوون#) دا. دواتر کامەران بەدرخان بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا ڕووی کردۆتە ئەڵمانیا و درێژەی بە خوێندن داوە و بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرتووە.
شانبەشانی ئەمەش بەردەوام هاوکاری #جەلادەت بەدرخان#ی برای کردووە لە دەرکردنی هەردوو گۆڤاری (#هاوار#) و (#ڕووناهی#) دا. ساڵی 1943 بەشێوەیەکی کاتی لە بەیرووت نیشتەجێ بووە و گۆڤارێکی دەرکردووە بە شێوەی کرمانجی ژووروو کە ناوی گۆڤاری (#ڕوژا نو#) بوو. لە کۆتایی هەمان ساڵیشدا گۆڤارێکی تریشی دەرکردووە بە ناونیشانی گۆڤاری (#ستێر#) .
دکتۆر کامەران بەدرخان ساڵی 1947 لە فەڕەنسا نیشتەجێ بووە و لە پاریس پەیمانگەیەکی بۆ خوێندنی کوردی دامەزراندووە و وەک پسپۆڕێکی زمانی کوردی سەرپەرشتی خوێندکارانی باڵای ئەو بەشەی کردووە و پاشان لە ساڵی 1954دا لە زانکۆی (سۆربۆن) بووە بە مامۆستا.
$بڵاوکراوەکان$
ئەم زانا گەورەیە 15 پەرتووکی بەنرخی بە هەردوو زمانی کوردی و فەڕەنسی بە چاپ گەیاندووە و چوار پەرتووکی تریشی هێشتا دەستنووسن و چاپ نەکراون.
$کۆچی دوایی$
کامەران بەدرخان پاش تەمەنێکی پڕ سەروەری و هەڵوێست بەرزی ڕۆژی #06-12- 1978# کۆچی دوایی کرد. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 153,578 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!