یەکێک لە شارەدێیەکانی شارۆچکەی #ڕانیە#یە. لە ساڵی (1974) بووەتە شارەدێ بە دووری نزیکەی (20) کم لەشارۆچکەی ڕانیەوە دوورە. لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی #بێکێل# و لە باشوور لەگەڵ گوندی #دواوە (بێتواتە)# و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی #نۆرەی سەروو# و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی #نواوەی کۆن#.
خۆی بێتواتە گوندە بەڵام بەهۆی تێکهەڵبوونی لەگەڵ چەند ناوچەیەکی تر وەکو شارەدێ هەژمار دەکرێت.
هەروەها بێتواتە کەوتۆتە شوێنێکی دڵگیر و سەرچاوەیەکە بۆ گەشتیاران لە گشت وەرزەکان، چونکە هەر وەرزە و سروشتێکی تایبەتی خۆی هەیە لەم ناوچەیە. بەهۆی زۆری دار و چەند سەرچاوەیەکی ئاو ناوچەکە هەمیشە دڵگیرە.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 32,256 keer bekeken