ساڵی 1980 لە شاری بێجنۆرد لە باکووری خوراسان لە دایک بووە. ماوەی چەندین ساڵە کە خەریکی کاری شانۆیە، لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی شانۆی ئێران و پارێزگای خوراسان بەشداری کردووە و چەندین سەرکەوتی گرنگیشی بەدەستهێناوە، لەوانە:
هەڵبژاردەی فیستیڤاڵی شانۆی ئایینی سوننەتی ئێران، بە شانۆگەرییەک کە دابوونەریتی کرمانجییان پێشکەش کرد.
هەڵبژاردەی فیستیڤاڵی شانۆی ڕەزەوی بە شانۆگەری هەشت.
هەڵبژاردەی فیستیڤاڵی شانۆی قوتابیانی ئێران بە شانۆگەری چون گنج فراموش شدە واتە وەکوو گەنجی لە یاد کراو.
هەڵبژاردەی فیستیڤاڵی شانۆی خوێندکارانی ئێران ساڵی 2008 بە شانۆگەری بووک و زاوا.
لە بەشی شانۆگەری سەرشەقامی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئایینی و سونەتی ساڵی 2007، شانۆگەری بووک و زاوا وەکوو باشترین شانۆگەری هەڵبژێردرا.
لە فیستیڤاڵی سەرتاسەری شانۆی ڕەزەوی ساڵی 2007 کە لە شاری مەشهەد بەڕێوەچوو، شانۆگەری بووک و زاوا وەکوو باشترین شانۆگەری دیاری کرا.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,325 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!