ساڵی 1924 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ناوبراو لەنێوان ساڵانی 1975 2003 جێگری سەدام بووە و پێشتریش ئەندامی مەجلیسی قیادەی سەورە بووە، سەرەتا لەسەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا فەرماندەیەکی باڵا بووە لە پارتی دیموکراتی کوردستاندا، دواتر لەسەرەتای حەفتاکاندا چۆتە ڕیزەکانی حزبی بەعسەوە و دواتر بۆتە جێگری سەرۆکی پێشووی عیراق. دواتریش لە 1975 و لەمیانەی دانوستانی شۆرشی کورد و بەعسدا بۆتە جێگری سەدام و پاش تێکچونی دانوستانیش پۆستەکەی خۆی بەجێ نەهێشتوە.
تەها محێدین لەساڵی 2003 دا لەلایەن ئەمەریکاییەکانەوە دەستگیرکرا بەڵام لەبەرئەوەی هیچی لەسەرنەبوو ئازادکرا و دواتر لەشارۆچکەی دوکان خانویەکی بۆ تەرخانکرا لەگەڵ چەند پاسەوان و بەردەستێک و ساڵی 2008 لەهەلومەرجێکی تەمومژاویدا دیارنەما.
لەتەمەنی 80 ساڵی و لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی عەممانی پایتەختی ئوردن لە مانگی 8ی 2009 کۆچی دواییکرد و هۆکاری مردنەکەشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە. تەرمی تەها محێدین گوازراوەتەوە بۆ شاری هەولێر بۆ ئەوەی لەوێ بەخاک بسپێردرێت.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 8,354 keer bekeken