ناو: حەسەن
ناوی باوک: یوسف زەمانی
ساڵی لەدایکبوون: 1931
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سنە#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #16-08-2009#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری تۆرینتۆی وڵاتی کەنەدا
$ژیاننامە$
حەسەن لە ساڵی 1931 لە شاری سنە لەدایک بووە و خوێندنگەی موزیکی سەربازی لە ئێران تەواوکردووە. برای موزیکژەنی بەناوبانگی کورد #حسێن یوسف زەمانی#یە. لە ساڵی 1949 لە ڕادیۆیی #ورمێ# کاری کردووە، ساڵی 1956 لە ڕادیۆ سنە و لە ساڵی 1958 لە ڕادیۆیی تاران. لە ساڵی (1991) چووەتە وڵاتی کەنەدا و لە شاری تۆرۆنتۆ نیشتەجێبووە. لە ماوەی ژیانیشیدا لە کەنەدا چەندین کۆنسێرتی بە زمانی کوردی و فارسی ئەنجامداوە لە شارەکانی تۆرۆنتۆ و مۆنتریاڵ. لە تەمەنی هونەری خۆشیدا دەیان کۆنسێرتی گەورەی گێراوە و دانەری سەدان ئاوازە بۆ گۆرانیبێژە گەورەکانی وەکوو شەجەریان، #مەزهەری خالقی#، #شەهرام نازری# و دەیانی تر.
لە 16-08-2009 کاتژمێری 3:00 بەیانی بەکاتی شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا، دڵی مامۆستای مۆسیقایی کوردی مامۆستا حەسەن یوسف زەمانی لە لێدان کەوت.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 9,331 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!