کوڕی میرزا شوکروڵڵا و کافیە خانم ساڵی 1317ی هەتاوی لە شاری #سەقز# لە دایک دەبێ، بنەماڵەکەیان لە چوار برا و خوشکێک پێک دێن کە براکانی عەلی، حەسەن و مەسعود هەرسێکیان کۆچی دواییان کردووە و تەنیا کاک حوسێن زێ زێ و کوبرا خانمی خوشکی ماونەتەوە و ئێستاش لە شاری سەقز دەژین.
هونەرمەند زێ زێ ساڵەکانی 29 1328 لە سەقز شاگرد قاوەچی دەبێ، و ئەوکات کاک عەلی برای کاری هونەری دەکرد و کاتێک دیتی زێ زێ دەنگی خۆشە و زەربی چاکیش لێدەدا، هانی دا هەتا بچێتە ناو کاری هونەریەوه. کاک حوسەین سەرەتا لە گەڵ هونەرمەند عەزیز نەجەفی کە خەڵکی سایین قەڵا بوو دەستی کرد بە گۆرانی وتن. کاک عەزیز باڵابان کە سوڕنای لێدەدا و کاک حوسێن والیدی نەی ژەن و کاکە مینەی سووزەنی (مینەی حەسەن قەرەچ) و کاک ئەحمەدی ساڵحی و کاک عەلی شۆخ کەمان ئەندامانی دیکەی گرووپەکە بوون.
بە هاتنی زێ زێ بۆ نێو ئەو کۆڕە گرووپێکی باش دامەزرا کە دواتر بە برایانی زێ زێ لە ناو خەڵکدا ناوبانگیان دەرکرد. زێ زێ لە تەمەنێکی کورت وکەمی 15 ساڵاندا ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە کە پێنج کچ و کوڕێک بەرهەمی ئەم ژیانەیه. لە پرسی ئەوەیدا بۆچی پێیان وتوون زێ زێ؟! هەموو جارێ کاک حسەین لە وڵامدا بە بزەوە ئەوە دەڵێ: کە بە منداڵی زوانم گرتووه، وتوومە زازا، زازی، زێ زێ، ئەوە بوو کە زێ زێ یان بڕی بەسەرمدا و لە دوایشدا وەک نازناوێکی هونەری لێهات بۆمان.
ئەم هونەرمەندە ناسراوەی کوردستان، گەلێ گۆرانی لە سەردەمی خۆیدا تۆمار کەردوه، هەرچەند زۆربەی ئەم بەرهەمانە بە ئامێری سەرەتایی وەک زەرب و جووزەلەیه، بەڵام بەرهەمەکان گەلێک بە پیت و بەرەکەتن و دەیان گۆرانی بەناوبانگ وەک: شەمامەوخاڵخاڵ، سۆیبە باڵابەرز، ئای بۆ هەلامە و هەندێ گۆرانی دیکەی فولکلۆری بە تایبەت فولکلۆڕی ناوچەی سەقز لە لایەن ناوبراوەوە تۆمار و لە فەوتان ڕزگار کراون.
زێ زێ، هەتا ئێستا سەرجەم 64 گۆرانی بۆ ڕادیۆی #سنە# و #ورمێ# تۆمار کردووە و لە دەورەی شادا بۆ کەناڵی سێی تلویزیۆنی ئێران کە ئەودەم تەنیا سەعاتێ لە شەودا بە کوردی بەرنامەی بووە گۆرانی زۆری وتووە کە ڕەنگ بێ لە ئەرشیڤدا مابێتەوە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 13,212 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!