ناو: دڵشاد
ناوی باوک: محەمەد سەعید
دڵشاد محەمەد سەعید، لە ساڵی 1958 لە #دهۆک# لە دایک بووە. پاش ئەوەی خوێندنی موزیکی لە بەغدا تەواوکردووە لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی بەغدا هاوکاریی کردووە.
لە ساڵی 1977 بە پلەی نایاب پەیمانگای هونەرە جوانەکانی لە بەغدا تەواوکردووە، لە ئۆرکێسترای تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ وەک ڤیۆلۆنیست و یاریدەدەری ئۆرکێسترا کاری کردووە.
لە ساڵی 1979 گرووپی میوزیکی دهۆکی دامەزراندووە کە بە فۆڕمێکی جیاواز لە ڕێگەی تێکەڵکردنی میوزیکی نەریتی کوردی و شێوازی ڕۆژاوایی کاریکردووە.
لە ساڵانی 1984 تا 1988 لە زانکۆی وێلز (University of Wales) ماستەری مۆسیقای وەرگرتووە. ئێستا2023 لە نەمسا دەژیت و لەوێ مامۆستای مۆسیقایە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 7,474 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!