ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: ڕەسوڵ مەولود
ساڵی لەدایکبوون: 1952
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
عەبدوڵڵا ڕەسوڵ لە ساڵی 1952 لە شاری هەولێر هاتۆتە دونیا و هەر لەتەمەنێکی منداڵییەوە خولیای وێنەکێشانی هەبووە، و دوای تەواوکردنی قوتابخانەی دواناوەندی چووەتە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە شاری بەغدا. دوای چوارساڵ لە خوێندن بە پلەی یەکەم بەشی شێوەکاری تەواوکردووه. بۆ چەند ساڵێک بووەتە مامۆستای پەروەردەی هونەری لە قوتابخانەی ناوەندی لە شاری #شەقڵاوە#. بۆماوەی چەند ساڵێکیش مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری #سلێمانی# بووە. عەبدوڵڵا لە ئەزموونگەریە هونەریەکەیدا ژمارەیەک لە پێشنگای تایبەتیی لەسەر ئاستی ئێراق کردووەتەوە هەروەها بەشداری لە ژمارەیەک پێشنگای هاوبەشیش کردووە هونەرمەند نموونەی بەشێکی زۆری هونەرمەندانی شێوەکار لە دوای ساڵانی هەشتاکان ڕوویکردۆتە هەندەران و لە وڵاتی ئینگلتەرا لە شاری لەندەن نیشتەجێ بووە. بەڵام بەر لە سێ ساڵ لەمەوبەر بەیەکجاری گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان خەریکی پەروەردەی هونەریە لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی شاری هەولێر.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,040 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!