کوڕی گەورەی #شێخ محەمەد کەسنەزانی#یە. پاش مردنی باوکی ئەم بووە شێخی تەریقەتی قادری -کەسنەزانی.
سەرۆکی لیستی گردبوونەوەی یەکێتی نیشتمانی ئێراقی بووە.
شێخ نەهرۆ، ساڵی 2007 هاوسەرگیری لەگەڵ ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی و سینەمای سووری، نوورمان عەلی محەمەد ئەسعەد ئەلزکری (نوورمان ئەسعەد) کردووە. چوار منداڵی لە نوورمان هەیە بەناوەکانی (تیجان، تاج، چنار و ڕۆژینا) .
نوورمان کە لەنێو خەڵکی کوردستان بەهۆی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی (جمیل و هنا) ناسرا، ساڵی 1975 لە گوندی بناجروی سەربە پارێزگای لازقیە لەدایکبووە. دوای زنجیرەی کۆمیدیی (جمیل و هنا) هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگی سووری (ئەیمەن زێدان) کردووە. دوای ساڵێک لێی جیابووەتەوە، بەڵام جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە لای، لە ساڵی 2003 دیسان لە ئەیمەن جیابووەتەوە.
پاشان شووی بە عەدنان ئیبراهیم، دەرهێنەری ئێراقی کرد، بەڵام تەنیا دوو ساڵ لەگەڵی مایەوە و لێی جیابووەوە. دواتر لە ساڵی 2007 شووی بە شێخ نەهرۆ کرد.
نەهرۆ، پاش مردنی باوکی، بووە شێخی تەریقەتی کەسنەزانی.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 15,634 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!