لە 21-07-1954 لە شاری کەرکووک لەدایکبووم و خوێندنی سەرەتایی و ئامادەییم لەوێ تەواو کردووە. لە ساڵی 1978 دا بڕوانامەی بەکالۆریۆسم لە یاسا وەرگرت لە زانکۆی بەغدا. یەکێکم لەو چەند شاعیرەی لە سەرەتای ساڵانی حەفتادا گۆرانکاریەکی نوێمان هێنایە شیعری کوردیەوە کە ئەو گۆڕانکاریە بوو بە بنەڕەتێک بۆ نەوەکانی داهاتوو. دیوانێکی چاپکراوم هەیە کە بەشێکی زۆری شیعرەکانمی بە خۆیەوە گرتووە بە ناوی دیوانی سەلام محەمەد. لە مانگی هەشتی ساڵی 1991 هاتوومە سوید و تا ئێستاش ژیان لەو وڵاتەدا بەسەر دەبەم.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 17,464 keer bekeken