شێوەیەکە بۆ برژاندنی گۆشت بە بەکارهێنانی شیشی برژاندن و خەڵووز. خواردنێکی بە ناوبانگە لە سەرانسەری جیهان بە تایبەتیی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەکوو کوردستان، تورکیا، میسر، ئێراق، یۆنان، قوبڕس، فەلەستین، ئێران و ئەفگانستان.
کەباب ناوێکە کە لە سەرچاوەیەکی عەرەبییەوە وەرگیراوە کبابە بە واتای برژاو.هەروەها بۆی ئەچێ وشەی کبابوو لە زمانی کۆنی ئارامییەوە وەرگیرابێت بە واتای سووتاندن و بەخەڵووزکردن. لە سەدەی چواردەیەمدا، ناوی کەباب بەکارهێنرا بۆ شێوە تورکییەکەی برژاندنی گۆشت.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 11,313 keer bekeken