لە ساڵی 1890 لەسەردەمی عوسمانییەکان بووەتە ناحیە و بەپێی بڕیارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە #12-10-2006# بوو بەشارۆچکەیەکی سەربەخۆی سەر بە پارێزگای #دهۆک#، و لە ڕۆژی #08-04-2007# ڕێورەسمی دە ست بەکاربوونی شارۆچکەکە بەرێوەچوو و بەرێز (مازن محەمەد سەعید) وەکو یەکەم قایمەقام دەست بەکاربوو.
ئەم دەڤەرە ڕووبەرەکەی نزیکە (400.000) مەتر دووجایە و ژمارەی دانیشتوانیشی دەگاتە (102) هەزار کەس و سێ ناحیە و 106 گوند لەخۆی دەگرێت، شوێنێکی ستراتیژی هەیە و دەکەوێتە نێوان هەر سێ پارێزگاکانی (دهۆک – #هەولێر# – #موسل#).
شارەدێیەکانی: #دارەتوو#، #کەلەک#، #ڕۆڤیا# لە خۆ دەگرێت.
دەکەوێتە نێوان هەردوو #زێی گەورە# لە ڕۆژهەڵاتەوە، و #زێی خازر# لە ڕۆژئاواوە،
هاوسنوورە لەگەڵ: لە باکوورەوە شارۆچکەی #ئاکرێ#، شارۆچکەی #شێخان#.
لە باشوورەوە: پارێزگای #هەولێر#.
لە ڕۆژهەڵاتەوە: شارۆچکەی ئاکری و زێی گەورە.
لە ڕۆژئاواوە: شارۆچکەی حەمدانییە، زێی خازر و شارۆچکەی شێخان.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 11,388 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!