ساڵی 1972 لە بنەماڵەیەکی هونەردۆست لە شاری #مەهاباد# لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی لە شاری مەهاباد تەواو کردووە و بەکالۆریۆسی لقی موزیکی لە کۆلێژی هونەری زانکۆی تاران و هەروەها ماستەری ئاوازدانەری هەر لە هەمان زانکۆ وەرگرتووە.
ئەو ئامێرژەنە چالاکی جیدی هونەری خۆی بە چوونە ناو زانکۆ لە ساڵی 1994 دەست پێکرد و تا ئێستا نزیکەی 100 ئاواز و پارچە موزیکی بێ قسە و بە دەنگی گۆرانیبێژانی کورد بە شێوازی ئۆرکستراڵی موزیکی سونەتی و موزیکی کوردی ئامادە کردووە.
شاهین پوور ئێستا لە ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی ناوەندی مەهاباد و هەروەها بەرِێوەبەرایەتی فەرهەنگ و ئیرشادی مەهاباد وەکوو ئامێرژەن، ئاوازدانەر، گۆرانیبێژ و مامۆستای وانەکانی ئامێری سەنتوور و ئاوازدانەریدا هاوکاری دەکات و لەگەڵ گۆرانیبێژی کورد عەزیز شاهرۆخ و هەروەها گۆرانیبێژان عەلائەدین باباشەهابی و عادڵ هەورامی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان بە ئامێری سەنتوور کۆنسێرتی پێشکەش کردووە.
ئەم هونەرمەندە بە هاوکاری گرووپەکانی موزیکی لاوژە و هەروەها چێکاردی موکریان بە دەنگی بێهنام تاهیری لە شارە جۆراوجۆرەکانی وڵاتانی سوید، بەلژیکا و پۆڵەندا کۆنسێرتی موزیک و کۆرانی کوردی ساز کردووە.
موزیکزانی کورد بە ئامێری سەنتوور و هەروەها لەگەڵ گرووپەکانی موزیکی شاری مەهاباد لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی موزیک و هەروەها لە فیستیڤاڵی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی ئێران بەشداری کردووە و چەندین خەڵاتی گرینگیشی بەدەستهێناوە، لەوانە: تەندیسی باشترین موزیکی ساڵی پێغەمبەر لە فیستیڤاڵی ناوەندەکانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی ئێران لە شاری ئیسفەهان و پلەی باشترین دابەشکردنی موزیک لە 17مین خولی فیستیڤاڵی ناوەندەکانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی ئێران لە شاری بەندرعەبباس.لە سالی 2010 لە فیستیوالی بین المللی فە جر لە تاران و فیستیوالی کوردی شاری #سنە# بە عینوانی سە ڕ پە ڕشت و دابە ش کردن و دانانی ئاواز، ویرای گروپی ژی پلە ی هە وە لی موسیقای ئیرانی وکوردی بە دە ست هینا.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 8,540 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!