ناوی تەواوی حسێن عەلی زەند- ە، لە ساڵی 1925 لە گوندی #حەفتەغار#ی سەربە شارۆچکەی #داقوق# لەدایکبووە، لەناو خەڵکیشدا بە حسێن عەلی گورجی ناسراوە و دایکی ناوی ئامینە کەریم زەنگنەیە.
هونەرمەند هەر لە کاتی لاوێتییەوە شەیدای هونەر و گۆرانی و #مەقام#ی کوردی بووە، حسێن عەلی هەر لە منداڵییەوە گوێی بە دەنگی شمشاڵ و دووزەلەی شوان و #قەتار# و #ئەڵڵاوەیسی# و ئای ئای جوتیارانی گوندەکە ڕازاندووەتەوە.
حسێن عەلی لە ساڵی 1948 چووەتە ئێزگەی کوردی لە بەغدا و لەوێ چەند گۆرانییەکی وتووە و یەکەم گۆرانیشی (قومری سەرباڵم شینە) بووە.
هونەرمەند شارەزاییەکی زۆری هەبووە لە زۆربەی مەقامەکانی کوردی، دواتر لە ڕێگەی قەوانەوە ئاشنای دەنگی #عەلی مەردان# و عەبدوڵڵای سەعید #کەرکووک#ی و دەیان گۆرانیبێژی ئەو سەردەمە بووە.
هەروەها لە ئەرشیفی هونەرمەند دا چەند گۆرانییەک ڕیکۆرد کراوە کە لە دانیشتنێکدا لەگەڵ مامۆستا عەلی مەردان و سەعیدی عەبدوڵڵا کەرکووکی وتراون، ئێستا لەلای شەیدایانی دەنگی هونەرمەند پارێزراون.
حسێن عەلی دۆستایەتییەکی پتەوی لەگەڵ هونەرمەندی خوالێخۆشبوو #سەڵاح داودە# هەبووە و هەروها لەگەڵ هونەرمەند #ڕەسوڵ گەردی# و #تایەر تۆفیق# و #حەسەن زیرەک#یش.
هونەرمەند لە ساڵی 1971 لە پاش بەشداریکردنی لە ئاهەنگێک لە #خانەقین# لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بەندکراوە و ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە، بەڵام بەوەش هەر کۆڵی نەداوە و بەردەوام بووە لە گۆرانی و مەقام وتن.
حسێن عەلی لە ساڵی 1991 لە شاری بەغدا گیانی سپارد و لە ژیانی هونەرمەندایەتی و گۆرانی و مەقام وتن بەیەکجاری دابڕا و تەرمەکەی لە گۆڕستانی شێخ مەعروف بەخاک سپێردرا.