- یەکەمین شەڕی ئەوڕەحمان پاشای بابان دژی والی عوسمانی لە دەربەندی بازیان.
- تەیمورخان لەگەڵ سڵێمان پاشای باباندا ڕێککەوت، تاوەکو مستەفا بەگی میری سۆران لە میرێتی بخات، بۆ ئەم مەبەستە هێزێکی هاوبەشی بابان و تەیمورخان هێرشی کردە سەر سۆران و مستەفا بەگ هەڵهات و براکانی پێی خۆشبوون و نەهاتن بە دەنگییەوە.
- عەلی پاشای والیی بەغداد، لەشکرێکی زۆری لە میرانی سۆران و بابان پێک هێنا و ناردییە سەر ئامێدی، بەڵام لە ڕێ لە نێو خۆیاندا تێک چوون و هێرشەکە سەری نەگرت.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان سالم.
- لەدایکبوونی محەمەد عەلی پادشای گەورەی میسر، کە وەک هەندێک سەرچاوە دەڵێت، بەڕەگەز کوردە.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 7,811 keer bekeken