- تا 1878: هەڵگیرسانی جەنگی ڕووس و تورک، کوردەکان پاڵپشتی تورکیان گرت و ژمارەیەکی زۆر کوردی تێدا کوژرا.
- شێخ عوبەیدوڵڵای شەمزینی، لە دژی ڕووس چووە جەنگەوە.
- ڕووسەکان تیپێکیان لە کوردەکان پێکهێنا، کە 1300 کەس دەبوون.
- بڵاوبوونەوەی برسێتییەکی کوشندە لە کوردستانی بندەستی ئێراندا.
- هەمەوەندییەکانی نێوان کەرکووک و سلێمانی ڕۆڵێکی ترسناکیان بینی لە جەنگی ڕووس و تورکدا، کە نێویان باش بوزاق بوو و یارمەتی تورکیان دەدا.
- خاتوو قەڕە فاتمە سەرۆکێکی کورد بوو و لە جەنگی ڕووس و تورکدا، هێزێکی 500 جەنگاوەریی سەرکردایەتی دەکرد.
- لەدایکبوونی هیجری دەدەی کاکەیی لە کەرکووک.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان میرزا حەسەنی سەیفولقوزاتی میرزا قاسمی سابڵاخی.
- چوونی ڕامسان، کە کارمەندێکی ئینگلیز بوو، بۆ ناوچەی هەکاری، بۆ کۆکردنەوەی زانیاری.
- سابیت پاشا بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,376 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!