- گیرانی چەند ئەفسەرێکی سوارەی حەمیدی، بە تاوانی ئەوەی کە یارمەتیی ڕێکخراوەکانی ئەرمەنیان داوە.
- ئەلبەرت فۆن لکۆیکش، چەند چیرۆکێکی کوردیی بەزمانی ئەڵمانی بڵاوکردەوە.
- دامەزرانی کونسوڵخانەی ڕووسی لە شاری وان.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان جگەرخوێن، لە شاری قامیشلۆ - قامیشلی.
- لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی، لە گوندی بارزان.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان عەبدول واحید نوری لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی نووسەر ئەحمەد خواجە لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی ئەحمەد محەمەد ساڵح جاف.
- لەدایکبوونی هۆزانەوانی عارەب محەمەد مەهدی جەواهری لە شاری نەجەفی ئێڕاق. نێوبراو تا مرد دۆستێکی بەوەفای نەتەوەی کورد بوو.
- حوسەین قولیخانی نیزامولسەڵتەنەی ئازربایجان، لە تەورێز لەگەڵ جەعفەر ئاغای شوکاکدا کۆبووەوە و بۆ دڵنیاکردنیشی لاپەڕەیەکی قورانی بۆ مۆرکرد و بەڵێنی دایە کە دەبێتە سەرۆکی هۆزەکەی.
- ساڵح وەسفی ئەفەندی بۆ ماوەی ساڵێک بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.