$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکی کوردستان، لە خۆرهەڵاتی کوردستان کە پێتەختەکەی #مەهاباد# بوو و ڕێبەرەکەشی پێشەوا #قازی محەمەد#ی شەهید بوو، کۆمارەکە لە مەیدانی چوارچرادا ڕاگەیەنرا و #ئاڵای کوردستان#ی تێدا هەڵکرا. پێشەوا و چەند کەسێکی ناسراوی تر وتار و هۆنراوەیان خوێندەوە، لەوانە مەلا حسێنی مەجدی، حاجی بابە شێخ، محەمەد حسێن خانی سەیفی قازی، مامۆستا هەژار، مامۆستا هێمن، سەید محەمەد تەها زادە، شێخ حەسەن شەمسەدینی، عومەر خان، زیڕۆ بەگ، محەمەد ئەمین موعینی، سەعید عەبدولعەزیز، ئیبراهیم ئەدهەم، محەمەد فەیزوڵڵا بەگی، محەمەد نانەوا زادە، سروودی قوتابخانەی کوردستان، سروودی قوتابخانەی پەروانەی کچان، خاتوو ویلمە سیادیان، خاتوو خەدیجە حەیدەری، سروودی قوتابخانەی گەلاوێژ، سروودی قوتابخانەی سەعادەت، ئەحمەد ئیلخانی زادە و محەمەدی قادری.[1][2][3][4][5][6]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 123,106 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!