- ڕزگارکردنی شار و شارۆچکە و شارەدێیەکانی کەرکووک، خانەقین، مەخموور، بەعشیقە، قەراج، کەندیناوە، پردێ، جەلەولا، توزخورماتوو، دووبز و گوێر.
- بەبۆنەی ڕزگارکردنی شاری کەرکووکەوە تورکیا ناڕەزایی خۆیی دەربڕی و ڕایگەیاند کە نابێت هێزی پێشمەرگەی کورد لە کەرکووکدا بمێنێتەوە.
- جۆرج بوشی سەرۆکی ئامریکا و تۆنی بلێری سەرەک وەزیرانی بەریتانیا پەیامێکیان ئاڕاستەی گەلانی ئێڕاق کرد بەبۆنەی ڕووخانی سەددامەوە، لەو پەیامەدا بەڵێنی ژیانێکی ئازادیان بە کوردی بندەستی ئێڕاقدا.
- وتەبێژێکی فەڕمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەو 10 هەزار پێشمەرگەیەی کە ئەمڕۆ چوونە ناو شاری کەرکووکەوە، سبەینێ ڕۆژی 11-04 پاشەکشێ دەکەن.
- بەهۆی ڕزگاربوونی شاری کەرکووکەوە، هەندێک لەو کوردانەی کە لە کەرکووک دەرکرابوون و نیشتەجێی هەولێر و سلێمانی بوون گەڕانەوە بۆ زێدی بابوباپیرانیان. هەربۆیە عەبدوڵڵا گیولی وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە تورک ڕازینابێت بە گۆڕینی باری دیمۆگرافیی کەرکووک.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie van de gebeurtenissen
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 8,213 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!