- جەلال تاڵەبانی بەزۆرینەی دەنگەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی ئێڕاقی بووە سەرۆک کۆماری ئێڕاق. شایانی باسە ئەمە یەکەمجارە لە مێژوودا کوردێک ببێتە سەرۆکی ئێڕاق. بەم بۆنەیەوە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بووە خۆپیشاندان و ئاهەنگگێڕان.
- داگیرکەری تورکیا پیرۆزبایی لە جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی بوونی بەسەرۆکی ئێڕاق.
- جۆرج بوش و کوفی ئەنان و زۆربەی سەرۆکی وڵاتانی دنیا پیرۆزباییان بۆ جەلال تاڵەبانی نارد بەبۆنەی بوونی بە سەرۆک کۆماری ئێڕاق.
- دیکتاتۆر سەددام حسێن لە زیندانەکەیدا و بە تەلەڤزیۆن مەراسیمی هەڵبژاردنی جەلال تاڵەبانیی بۆ سەرۆکایەتیی ئێڕاق بینی.
- بەهۆی کردەوەیەکی تیرۆریستانە بۆسەر ئیزگەی کارەبای بێجی، شاری هەولێر و دەوروبەری کارەبای زۆر کەم بووەوە.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 10,414 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!