خواردنێکە بەزۆری لە بەیانیانی جەژنە ئیسلامییەکاندا لە کوردستان لێدەنرێت. ئەم شلەیە پێکهاتووە لە قەیسی وشک و کشمیش و گۆشتی مەڕ. لە هەندێک ناوچەدا قەیسی و کشمیشیشی پێ دەگووترێت.
کەرەستەکان:
چارەکە کیلۆیەک قەیسی
چارەکە کیلۆیەک گۆشت
دوو کەوچکی چێشت شەکر
کشمیش
ڕۆن
چۆنیەتی دروست کردنی:
- سەرەتا قەیسیەکە جوان پاک دەکرێتەوە و کەر کەرت دەکرێت و لە ڕۆندا سوور
دەکرێتەوە.
- یەک کوپ ئاوی تێدەکەین و لەسەر ئاگرەکە دایدەنیین.
- دوای ئەوەی کە ئامادەبوو و کشمیش و شەکری دەکەین بەسەردا.
- گۆشتەکە بە جیا بکوڵینە و تێیبکە.
- لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دا دەنرێت تا ئامادە دەبێت.
دەتوانیت کەمێک بادەم یان هەرشتێکی دیکە کە خۆت ئارەزوی دەکەیت بیکەیتە ناوی.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 14,315 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!