لەدایکبووی ساڵی (1955)ی گوندی لەیلان، کەرکووک، عێراق، سەر بەهۆزی کافرۆشی کوردییە.
ـ خوێندنی ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە، دواتر لە بەشی زمانی ئینگلیزیی کۆلیژی ئادابی زانکۆی موسلأ دەرچووە.
ـ لە زانستی سیاسییی (پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان) لە زانکۆی (جویلف) لە کەنەدا ماستەری تەواو کردووە.
ـ دکتۆرای لە دیراساتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسلامیی لە زانکۆی تۆرینتۆی کەنەدا تەواو کردووە.
ـ ئێستا وانەبێژە لە بەشی مێژوو، پەیمانگای (رایرسۆن) لە کەنەدا.
ـ مامۆستا بووە لە بەشی مێژووی کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەددین.
ـ لە ساڵانی (1995- 1999) مامۆستای مێژوو و مێژووی شارستانییەت بووە لە زانکۆی ئیسلامیی جیهانیی لە مالیزیا.
ـ بە هەردوو زمانی ئینگلزیی و عەرەبیی خاوەنی چەندین توێژینەوەیە لە بابەت مێژوو و کاروباری کورد.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 6,899 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!