دەريا(بەحر) بەدەمی #سەگ# گڵاو نابێت
کورد و جيهانی ئيسلامی سەگ-يان پێ گڵاوە، و هەر کاتێک بەرکەوتنيان لەگەڵ هەبێت ئاوەگڵی خۆيان دەکەن، ئيتر ئەم حاڵەتە بووە بە(جنێو) گڵاو واتە کەسێکە ئەگەر بەری بکەويت زۆر پيسە و پێويستە خۆت له و پيسيە دەرباز بکەيت، بەڵام دەمی سەگ کە دەيژەنێتە دەريايەکی گەورەوە هيچ لە خاوێنی دەريا ڕوونادات چونکە دەريا هێندە فراوانە ليک وزاری سەگ بە بای گوێشيا نايەت، ئەم ئيديۆمە بۆ کەسێک بەکاردێت کە زۆر بە توانايە لە بوارەکەی خۆيدا و لێرە و لەوێ خەڵکانێک بوختان و درۆ و دەلەسەی دەدەنە پاڵ و بەمەش نيگەران دەبێت و لەکارەکەی سارد دەبێتەوە و يەکێکيش به و ئيديۆمە دڵی دەداتەوە و دەڵێت: دەريا بە دەمی سەگ گڵاو نابێت.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 6,347 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!