لەنێو خاس و عام ئەم قسە زۆرە
ماڵی خۆ نەخۆر، بۆ چەکمە بۆرە
ماڵی خۆنەخۆر، بۆ چەکمە بۆر!
ئەم پەندە واتا ئەم وتە کۆنەی کوردان بۆ ئەو کەسانە وتراوە کە خۆیان ماڵ و پارە و ماڵ و سەروەتێکی زۆریان هەیە و کەچی دەستیان تێناچێت ، واتا دڵییان نایە خۆیان لە ماڵی خۆیان بخۆن و کەسێکی بێگانە دەیخوات . ئەم وتەیش لەلایەن خزمان و کەسە نزیکەکانی خاوەن پارە و ماڵ و مڵکەکەوە ، دەوترێتەوە وەک تانە دانێک یان وەک ئیرەییەک یان وەک سۆیەکی دەروونی بەرانبەر بە خاوەن پارە و ماڵەکە، لەلایەنێکی دەروونی یەوە، وڵامدانەوەی ئەو داوا قولەی ناخی خۆیانە کە هیچ کات بەشێکی کەمیش بێت لەو پارە و موڵکەیان بەرنەکەوتووە و ئێستا کە کەسێکی تر خواردویەتی یان دزیوێتی پێیان خۆشە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەگەر ئەو پارەیە یان موڵکە خۆیان بەشداربوونایە لە خواردنی یان بردنی ئەو داخ و سوێیەی لە دەروونیان بەرنەدەدا . (نەهرۆ ئیبراهیم) 02-03-2024 [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,562 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!