داری بەڕوو یەکێکە لەو دارانەی کە لەکوردستان بەشێوەیەکی زۆر هەیە. تەمەنی داری بەڕوو لە نێوان (500-2000) ساڵ دەژی و زیاتر لە 600 جۆر داری بەڕوو هەیە لە جیهاندا،
داری بەڕوو زۆرجار تا 3 مەتر بەرزدەبێتەوە. و یەکێکە لەو دارانەی کە لە جۆری گەڵاوەریوەکانە لە وەرزی پایزدا. هەندێک جۆری هەمیشە سەوزە. داری بەڕوو لە سەرەتادا گوڵێکی سەوزی مەیلەوزەرد دروست دەکات و دواتر دەگۆڕێت بۆ بەڕوو.
داری بەڕوو-:
داری بەڕوو یەکێکە لەوسەرچاوە سەرەیکیانەی دروستکردنی دار (تەختە)، لەبەر ئەوەی دارەکەی بەهێز و ڕەق و قورسە و شێوەیەکی جوانی هەیە، بەزۆری داری بەڕوو بۆ ئەساسی ناوماڵ و سکەی ئاسنین و دروستردنی بەرمیل و هەروەها بۆ ڕوکەشکردنی ناوماڵ. وە هەروەها داری بەڕوو مادەیەکی تانین دەردەکات ئەم مادەیە بەکاردێت لە دروستکردنی حیبری شین و وە خۆشەکردنی پێستی ئاژەڵ ئەو ماددەیە لە توێکڵی دارەکە و کڵاوەی بەڕووەکەدا هەیە. ئەوبەشەی کە بەکاری دەهێنین بۆ خۆراک لە داری بەڕوودا تەنها بەرەکەیەتی ئەم بەرەش ڕێژەیەکی باش ماددەی گرژکەری تێدایە (المادة القابضة) وەک تانین و گلوکسید کویرسترین کە لەم جۆرە بەڕووانەدا هەیە بەڕووی درام – بەڕووی سپی – بەرووی ئەمریکی – بەڕووی مەلەکی – بەڕووی سور
سودەکانی بەڕوو:-
1- خواردنی بەڕوو یارمەتی دەرە بۆ ڕزگاربوون لە ترشەڵۆکی گەدە.
2- چارەسەرێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی لاواز بوون و پەڵە بونی جگەر.
3- چارەسەری برینی قۆڵۆن و گەدە دەکات.
4- چارەسەری هەڵئاوسان و دەرکەوتنی غودە دەکات.
5- بەهێزکەرێکی(مقوی) باشە بۆ منداڵ و پیر.
6- چارەسەری ئازاری ددان دەکات لەڕێگەی کوڵاندنی گەڵاکەی و غەرغەرەکردن و هێشنەوەی ئاوی گەڵاکە لە دەمدا.
7- چارەسەری باشە بۆ نەهێشتنی میزەچرکە لە پیردا واتە چارەسەرێکی باشە بۆ کێشەکانی میزەڕۆ.
8- یارمەتی دەرە بۆ چاکبوونەوەی برینی دەم.
9- زۆر بەسوودە بۆ نەخۆشی ئەکزیما بە بەکارهێنانی توێکڵی بەڕوو پاش کوڵاندنی بۆماوەی 4 سەعات.
10- سودێکی ئێجگار زۆری هەیە بۆ نەزیف و وەهەروەها کێشەکانی گەدە و برینی لەش و کێشەی بەساڵاچوونی.
Let op: Kurdipedia wil van alle Koerdische dialecten alle woorden en zinnen verzamelen, help a.u.b. Kurdipedia.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,454 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!