پیاوەیان دەبرد بۆ پای سێدارە، ژنەکەی دەیگوت: پیاوەکە کل و کلچێوەکەی منت بیرنەچێت.
کل و کلچێو: جۆرێک کل و تۆزی ڕەشە، چاوی پێدەڕێژرێت، هەم بۆ جوانی و هەم بۆ دەرمان (فەرهەنگی شێخانی)، واتە: پیاویان بۆ سەر پەتی سێدارە دەبرد، ژنەکەی لە بڕوبیانووی خۆی نەدەکەوت. بۆ کەسێکی خۆپەرست بەکاردێت کە لە ژیانیدا تەنیا خەمی خۆی بێت، گوێ بەوە نەدات کە کەسە نزیکەکانی چیان بەسەردێت و چۆن دەژین.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 5,683 keer bekeken