کەلانە خواردنێکی تایبەت بە کوردەوارییە. لەو ناوچانە کە #پیچک# (#هەندرێشە#، گیایەکی کوێستانی یە) دەڕوێ، خواردنی تایبەتیی بەهارییان کەلانەیە. سەرەتا پیچکەکە دێنن و دەیشۆنەوە و ورد ورد دەیهەنجنن و پاشان هەویر دەشێلنن و گونک گونک دەیبڕن و دانە دانە بە نۆرە وەک نان پانیان دەکەنەوە، لایەکی بە پیچکە هەنجراوەکە دادەپۆشن و ئەو لاکەی دیکەی بەسەردا دەدەن، شێوازێکی نیو بازنەیی بە خۆیەوە دەگرێ. پاشان لەسەر ساج (#سێڵ#) دەیبرژێن و دوای ئەوەی بە ڕۆنە کرێ چەوریان کرد، ئامادەی خواردن دەبێ. لەو شوێنانەدا کە پیچک دەست نادا، کەلانە بە پیوازی تەتڕ و تازە دروست دەکەن، بەڵام تام و جێژی پیچکی نییە.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 20,507 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!