کوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە کرماشان لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی لە کرماشان بەسەرکەوتنەوە تەواو کردووە و بۆ درێژەی خوێندن لە تاران لە زانکۆی شەریف بۆ ئەندازیاری خوێندووە و پێش تەواو کردنی بە هۆی هەستی کوردانە و نەتەوەییەوە، ڕووی لە پێشمەرگایەتی کردووە. 17 لەمەوبەر بووە بە ئەندامی کۆمەڵە (حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان) و لە ئورگان و ناوەندە جۆراوجۆرەکانی ئەو ڕێکخراوەیەدا ئەرکە پێسپێردراوەکانی بەجێ گەیاندووە. لە دەرەوەی وڵاتیش لە 5 ساڵ لەمەوبەرەوە لە پێشدا لە تەلەفزیۆنی ڕۆهەڵات و پاشانینش لە ئاسۆسات دا چالاک، وێژەر و بەرنامەوان بووە.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 6,302 keer bekeken