خواردنێکی کوردەواری خۆشم بۆ ئامادە کردون ئەویش (گەنمەکوتاوە) کە لە وەرزی زستاندا زیاتر ئەخورێت..هیوادارم بە دڵتان بێ پێداویستییەکان: گەنم (گەنمی گەنمەکوتاو) نۆک 1 کەوچک زەیت پیازێکی بچوک گۆشت (ئێسقان بێت بەتامترە) خوێ ئاو چۆنییەتی ئامادەکردنی: گەنم و نۆکەکە ئەشۆینەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 5 کاتژمێر لە ئاودا دای ئەنێن تا ئەخوسێت، ، گۆشتەکەش بە جیا ئەکوڵێنین، پیازەکە ورد دەکەین و لە زەیتەکەدا سووری دەکەینەوە پاشان گۆشتەکەی تێ دەکەین و کەمێک سووری دەکەینەوە ئینجا ئاو و خوێی تێدەکەین تاکەمێک یەتە کوڵ پاشان گەنم و نۆکەکەی تێ دەکەین و ئەیخەینە مەنجەڵی بوخارەوە تا جوان ئەکوڵێت و ئامادەیە بۆ خواردن.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 7,407 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!